بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا بوونی نییە و ئەوەی هەبووە چەند ساڵێك لەمەوبەر (ئۆمیكرۆن) بووە و تووشبووەكانی سووك بوون.
ڕیاز عەبدولئەمیر حلێفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) ڕایگەیاند، هەندێک لێدوان هەیە، کە لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لە هەندێک کەسایەتی لە دەرەوەی عێراق وەرگیراوە، سەبارەت بە بوونی گۆڕاوێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، كە وتوویانە، پێویستە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر.
ڕاشیگەیاند، “لە ڕێگەی پشکنینەکان بە ئامێری مۆدێرن، کە لە تاقیگەی تەندروستی ناوەندی بەردەستە، پشتڕاست نەکراینەوە بە بوونی گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵکو تەنها دوایین گۆڕاو “ئۆمیکرۆن” کە ساڵانێک لەمەوبەر دەرکەوتووە و تووشبوونەکانی سووکن و مەترسییان نییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زیادبوونی حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزا هەموو ساڵێک لە وەرزی پاییز و زستاندا ئاساییە، هەروەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا”، ڕەتیدەکاتەوە “بوونی هەر جۆرە گۆڕاوێکی نوێ لە عێراقدا”.
حلێفی داوای لە هاووڵاتیان کرد، ئاگاداری شوێنە داخراوەکان بن، جەختیشی لەوە کردەوە کە “عێراق ئامێری پێشکەوتووی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکان و هیچ گۆڕاوێکی نوێی مەترسیداری کۆرۆنا بوونی نییە”.