كۆمپانیاكانی نیسان و هۆندا یەكدەگرن



بەهۆی بڕیاری یەكگرتنی هەردوو كۆمپانیای نیسان و هۆندای ژاپۆنی، پشكەكانی نیسان لە بۆرسە بەڕێژەی 22% بەرزبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری (نیکای)ی ژاپۆنی، هەردوو كۆمپانیای هۆندا و نیسان بە فەرمی دانوستان لەسەر یەکگرتنەوە لە نێوانیاندا دەکەن و ئەگەر یەکگرتنەوەکە ڕووبدات، ئەوا دەبنە خاوەنی کۆمپانیایەکی ٥٤ ملیار دۆلاری و ساڵانە ٧.٤ ملیۆن ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەو دوو كۆمپانیایە دوای یەكگرتنیان، دەبنە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێل لە جیهاندا لە دوای تۆیۆتا و ڤۆڵکسواگن.

بەپێی سەرچاوەکان، پێدەچێت ئەم یەکگرتنە کۆمپانیای میتسوبیشی-ش لەخۆبگرێت.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، لە بۆرسەی ژاپۆن پشکەکانی نیسان بەڕێژەی 22% بەرزبووەوە، دوای ئەوەی وەبەرهێنەران پێشوازییان لێکرد.

ئەحمەد شەرع: لە سووریا چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەتەوە دەبێت
پێت ئەحمەد شەرع: لە سووریا چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەتەوە دەبێت
“حكومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینەكەی عێراقی نەداوە بە فەرمانبەران”
دوات “حكومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینەكەی عێراقی نەداوە بە فەرمانبەران”
پەیوەنیدر