ئەحمەد شەرع: لە سووریا چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەتەوە دەبێت



سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لە دیمەشق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبۆوە و پرسی یەکپارچەیی خاکی سووریا تاوتوێ کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 22ـی کانوونی یەکەم. ئەحمەد شەرع لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تورکیا لەسەرەتای شۆڕشەوە هاوکار و هاوڕێمان بووە، و دەمانەوێت پەیوەندییەکی دیبلۆماسی باشمان لەگەڵیاندا هەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سووریا دەبێت چەک تەنها بەدەستی دەوڵەتەوە بێت، و سەرجەم گرووپە چەکدارەکان دابێت چەکەکان دابنێن و لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سووریادا خزمەت بکەن.

لای خۆیەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئێمە پشتیوانی لە سووریایەکی پتەو و بەهێز دەکەین، لەم پێناوەشدا سەرۆک کۆماری تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ خستنە سەرپێی دامەزراوەکان.

وتیشی، لە سووریای نوێدا یەپەگە و پەکەکە جێگایان نابێتەوە، و جەخت لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەینەوە.

فیدان راشیگەیاند، دەمانەوێت لە سووریای نوێدا مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراوبێت، ئەمەش لەڕێگەی نووسینەوەی دەستوورێکی گشتگیری هاوبەش بۆ سەرجەم گەلانی سووریا.

ویشی”تورکیا هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی خۆی ئەگەر بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکەی سووریا نەتوانێت مامەڵە لەگەڵ نیگەرانییەکانی تورکیادا بکات سەبارەت بە هێزە کوردییەکان، کە ئەمەریکا پشتیوانییان لێدەکات و تورکیا بە گروپی ” تیرۆریست ” ناوییان دەبات.

جێی باسە ئەمڕۆ لە دیمەشقی پاتتەختی سووریا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆبوونەوە و داهاتووی سووریا و رایکردنی کاروباری حکومەتی ڕاگوزەر و دۆخی ئێستا تاوتوێ کران.

وەزیری دارایی و تیمی هەژماری من کۆبوونەوە
پێت وەزیری دارایی و تیمی هەژماری من کۆبوونەوە
كۆمپانیاكانی نیسان و هۆندا یەكدەگرن
دوات كۆمپانیاكانی نیسان و هۆندا یەكدەگرن
پەیوەنیدر