تەرمی دوو کۆچبەری یەختەکەی یۆنان دەگەڕێندرێتەوە هەرێم



دەزگای لوتکە رایاگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دوای زیاتر لە دوومانگ لە نقومبوونی یەختەکەیان تەرمی دوو کۆچبەری دیکەی کورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر ٥:٠٥ خولەکی سەر لە ئێوارە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە تەرمی دوو کۆچبەری کورد بە ناوەکانی(زانا قادر)و (زریان محمەد)دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

وتیشی: تەرمی ئەو دووکەسە دوای زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنیی یەختێکی کۆچبەران لە ١/١١/٢٠٢٢ لە کەناراوەکانی ئێفیای یۆنان تەرمی بە دوو قۆناغی جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە.

May be an image of 1 person and textMay be an image of 1 person

سامانە سروشتییەکان: بەغداد یەکەم کاروانی نەوتی سپی بۆ هەرێم نارد
پێت سامانە سروشتییەکان: بەغداد یەکەم کاروانی نەوتی سپی بۆ هەرێم نارد
عێراق یەمەنی گۆڵباران کرد
دوات عێراق یەمەنی گۆڵباران کرد
پەیوەنیدر