نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ ئیسماعیل بێشكچی دەکات



سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیسماعیل بێشكچی کرد و لە دیدارەکەدا “سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستانی بۆ پشتگیری و به‌رگریكردنی له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد دووپات كرده‌وه‌”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئیسماعیل بێشكچی، بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری دیاری تورک و دۆستی گه‌لی كورد دیداری کردووە.

نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستانی بۆ پشتگیری و به‌رگریكردنی له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیی له‌ ئه‌رك و كاره‌كانی وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی، به‌تایبه‌تی له‌ بواری كوردۆلۆژیدا كرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لای خۆیه‌وه‌ بێشكچی، خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كورستان و پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌ پشتگیریی به‌رده‌وامی خۆی و وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی بۆ مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ دید و بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی داهاتووی گه‌لی كوردستان، خسته‌ڕوو”.

له‌ دیداره‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی، ئاماده‌ بوون.

May be an image of 9 people

May be an image of 6 people, the Oval Office and text

“حكومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینەكەی عێراقی نەداوە بە فەرمانبەران”
پێت “حكومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینەكەی عێراقی نەداوە بە فەرمانبەران”
لە حەوت ڕۆژدا 5 كەس بە كارەبا گیانیان لەدەستدا
دوات لە حەوت ڕۆژدا 5 كەس بە كارەبا گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر