لە حەوت ڕۆژدا 5 كەس بە كارەبا گیانیان لەدەستدا



نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئاشكرای دەكات، لە ماوەی 7 ڕۆژدا پێنج هاووڵاتی بە كارەبا گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاویكردەوە، نەخۆشخانەكەمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان بەپێویستی دەزانیت هۆشیاری بدەین بە هاووڵاتیانمان لەسەر نزیك بوونەوە لە كارەبا.

باس لەوەشكراوە، لەماوەی حەوت (٧) ڕۆژی ڕابردوودا نزیكەی (٥) هاووڵاتی بە كارەبا گیانیان لەدەستداوە و ڕۆژ بەڕۆژ ئەو حاڵەتە ڕوو لە زیادبوونە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆیە پێویستە هەڵوەستەی جددی لەسەر بكرێ و هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و كەلوپەلی زیاتری خۆپارێزی بەكاربێنن لەكاتی هەركارێك، كەبەریەككەوتن هەبێ لەگەڵ كارەبا تاوەكو سەروگیانیان سەلامەت بێت.

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ ئیسماعیل بێشكچی دەکات
پێت نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ ئیسماعیل بێشكچی دەکات
دووشەپۆلی باران و بەفرو سەرما هەرێم دەگرنەوە
دوات دووشەپۆلی باران و بەفرو سەرما هەرێم دەگرنەوە
پەیوەنیدر