ڕێباز حەملان خەڵاتی بەخشییە خانەنشینان



بریکاری وەزیری دارایی عێراق خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەشیک لەو کارمەندانە ئەمساڵ خانەنشین بوون لە عێراق و وتی”سوپاس بۆ ئەو خزمەتەی بە دامەزراوەکەتان گەیاندووە”.

وەزارەتی دارایی عێڕاق بڵاویکردەوە، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی، لە مەراسیمی خانەنشینبوونی ژمارەیەک فەرمانبەری دام و دەزگاکانی عێڕاق، خاڵاتی ڕێزلێنانی دابەشکرد، و ڕایگەیاند، حکومەت هەموو پشتیوانییەک بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی خانەنشینان دەکات.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی عێڕاق، بەپاڵپشتی وەزیری دارایی، و لە مەراسیمێکدا ڕیباز حەملان، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە خانەنشینان کرد، هەروەها سوپاسی دڵسۆزانەی کرد بۆ ئەوەی بە درێژایی ماوەی کارکردنیان لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکانیدا هەوڵیان داوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ڕێباز حەملان  قەڵغانی پێشکەش بە کارمەندانی خانەنشین کرد، هیوای ژیانێکی شایستەیان بۆ خواستن و سوپاسی کردن بۆ سەرجەم هەوڵ و ماندوبوونەکانیان لەماوەی خزمەتی پیشەیی خۆیان.

دووشەپۆلی باران و بەفرو سەرما هەرێم دەگرنەوە
پێت دووشەپۆلی باران و بەفرو سەرما هەرێم دەگرنەوە
ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
دوات ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر