ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا



بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ)، ڕۆژی چوار شەممە لە كەركوك كرا بە پشووی فەرمی، هاوكات لە هەرێمی كوردستان ئەو ڕۆژە پشووە.

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا بەبۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ) ڕۆژی چوار شەممە ۲٥ ی کانونی یەکەم دەوامی فەرمی ڕابگیرێت لەسەرجەم فەرمانگەکانی کەرکوک و سەرجەم خوێندنگەکان.

ئاماژە بەوەشكراوە، زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی، لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆکان.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی چوار شەممە 25-12ی هەموو ساڵێك دەبێتە پشووی فەرمی، ئەمە جگە لەوەی بەبۆنەی سەری ساڵەوە تەواوی هەفتەكە ساڵانە دەكرێتە پشوو.

ڕێباز حەملان خەڵاتی بەخشییە خانەنشینان
پێت ڕێباز حەملان خەڵاتی بەخشییە خانەنشینان
لە 2024 تەکنەلۆژیا چی لێهات؟
دوات لە 2024 تەکنەلۆژیا چی لێهات؟
پەیوەنیدر