“عێڕاق پارەیەکی ناردووە و هەرێم دابەشی ناکات”



عێڕاق پارەی کارمەندانی هەڵمەتی کوتانی سورێژەی بۆ هەرێم ناردووە و تا ئێستا دابەشنەکراوە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێڕاق دوو مانگ لەمەوبەر شایستەی ئەو کارمەندانەی بۆ هەرێم ناردووە، کە هەڵمەتی کوتانی دژی سورێژەیان لە شارەکانی هەرێم ئەنجامداوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی سۆران عومەر، لە 8ـی تشرینی یەکەمی 2024 وەزارەتی دارایی عێڕاق بەنوسراوی ژمارە (190677) بڕی 9 ملیارو 90 ملیۆن دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە بۆ ئەو لیژنانەی تەندروستی پارێزگاکانی هەرێم کە هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجام داوە، تاکو ئێستە هەرێم پارەکەی دابەش نەکردووە بەسەر ئەو کارمەندو پەرستارانەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئەو نووسراوەبێت، زیاتر لە دوو مانگە ئەو بڕە پارەیەی بۆ شایستەی ئەوکارمەندانە نێردراوە دابەشنەکراوە، و حکومەتی هەرێم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیت لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

هاکان فیدان: دەبێت سووریا نیگەرانییەكانمان بەرامبەر هێزە كوردییەكان چارەسەر بكات
پێت هاکان فیدان: دەبێت سووریا نیگەرانییەكانمان بەرامبەر هێزە كوردییەكان چارەسەر بكات
دوو كچە وەرزشوانی هەڵەبجە خەڵاتی کەسایەتی وەرزشی ساڵیان وەرگرت
دوات دوو كچە وەرزشوانی هەڵەبجە خەڵاتی کەسایەتی وەرزشی ساڵیان وەرگرت
پەیوەنیدر