لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی وەرزشی خەڵاتی کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ٢٠٢٤ لەسەر ئاستی کوردستان بەڕێوەچوو، كە تیادا دوو كچە وەرزشوانی هەڵەبجە و گرووپێکی ژنانی سلێمانی خەڵاتی کەسایەتیی ساڵیان پێی بەخشرا.
لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی ناوەندی وەرزشی کوردستان، فێستیڤاڵی وەرزشی خەڵاتی کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ٢٠٢٤ لەسەر ئاستی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەو فێستیڤاڵەدا، دوو ژنی گەنجی پاڵەوانی شاری هەڵەبجە بە ناوەکانی (ساریا بەکر و ژیان محەمەد) و گروپێکی پیادەڕەوی ژنانی سلێمانی خەڵاتی کەسایەتی ساڵیان پێی بەخشرا.
ساریا بەکر، پاڵەوانی جیهانی و خاوەن نازناوی بەهێزترین خانمی جیهانە، کە لە ماوەی دوو ساڵدا خاوەنی 7 مەدالیای زێری جیهانیە لە پاوەرلیفتینگ و سترونك و مێنی جیهانی.
ژیان محەمەد، یاریزان و پاڵەوانی جیهانیە لە سترونك ومێن.
گرووپی پیادەڕەوی ژنانی سلێمانی، بۆ دووەمین جارە لەسەر ئاستی کوردستان خەڵات وەردەگرن.