بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاڕی نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیاری هەموومان بووە لە لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی تا چاسەریان بۆ دەکرێت و دەشڵێت: ژمارەیەكی زۆر دەستی بەسەرداگیراوە.
عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بڕیاڕی نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیاری هەموومان بووە لە لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی تا چاسەریان بۆ دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێکارەکان بەردەوام دەبن و تا ئێستا دەست بەسەر ژمارەیەکی بەرچاوی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا گیراوە، ئەوانەی دیکەش لەسەر شەقام نەماون.
ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش “خەریکە” دەبێتە دیاردە، بۆیە بڕیاریانداوە “دەستیان بەسەردا بگرن”.
30ـی ئاداری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە پشکنینی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بە تایبەت ئەوانەی پێیان دەگوترێت مەلیکە و شاهینە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوو. بەگوێرەی ئەنجامەکەی، “زۆرینەیان شیاوی بەکارهێنان نین”.