وتەبێژی دەستەی خانەنشینانی هەرێم ڕایگەیاند، زۆرینەی خانەنشینانی هەرێم مووچەکانیان هاوتای غانەنشینانی بەغدا کراوە و چەند توێژێکیان ماوە ئەوانیش بڕیارە لە ساڵی نوێوە بۆیان هەژمار بکرێت.
سادق عوسمان، وتەبێژی دەستەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەو خانەنشینانەی پێش 2014 خانەنشین بوون مووچەکانیان لە خوار 500 هەزار دینارەوە بووە، مووچەکانیان هاوتای خانەنشینی فیدراڵی عێراق کراوە.
باسی لەوەشکرد: ئەوانەی 2014 خانەنشین بوون، هەریەکەیان 100 هەزار بۆ مووچەکانیان زیاد کراوە، بەڵام ژمارەیەکی تر هەن کە خاوەن بڕوانامەی بەرزن ئەوانیش پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، بە پێی وتەی کاربەدەستانی هەرێم لە ساڵی نوێوە دەبێت مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت و لە 1ی تەمموزی ئەمساڵەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.