سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی خۆی بە هەڵە تێکشکاند



فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی دەربارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی “ئێف 16” بڵاوکردەوە کە لە سەر دەریای سوور تێکشکا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 16 لەسەر دەریای سوور کەوتووەتە خوارەوە و هەردوو فڕۆکەوانەکەی بە سەلامەتی ڕزگارکراون هەرچەندە یەکێکیان بە سووکی برینداربووە.

فەرماندەییەکە ڕوونیکردەوە کە بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وا دەردەکەوێت فڕۆکەکە بە هەڵە خرابێتەوە خوارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە فڕۆکەکە لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس هاری ترومان”ەوە هەستاوە و کەشتی “یو ئێس ئێس گێتیسبورگ” بە هەڵ تەقەی لێکردووە.

ئه‌مڕۆ شاندی دارایی هه‌رێم دەچێتەوە بەغدا
پێت ئه‌مڕۆ شاندی دارایی هه‌رێم دەچێتەوە بەغدا
چی دەربارەی نەخۆشی فاتە ڕەشە دەزانن؟
دوات چی دەربارەی نەخۆشی فاتە ڕەشە دەزانن؟
پەیوەنیدر