ئه‌مڕۆ شاندی دارایی هه‌رێم دەچێتەوە بەغدا



ئەمڕۆ شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە هونەرییەکان دەچێتەوە بەغداو بریکاری وەزیری دارایی عێراقیش باس لەوە دەکات کە بەرەوکۆتایی هاتنی کێشە هونەرییەکان دەڕۆن.

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پێشتر بڵاویکردبوەوە وتوویەتی، “لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15 وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان”.

ئەوەشی وتبوو: تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوە و رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی مووچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەمووی دیاری کراوە”.

ڕێباز حەملان باسی لەوەشکردبوو: “بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن”.

ڕێباز حەملان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، بریارە ئه‌مڕۆ یەکشەممە، بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.

دەیان چەکداری سەر بە تورکیا کوژران
پێت دەیان چەکداری سەر بە تورکیا کوژران
سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی خۆی بە هەڵە تێکشکاند
دوات سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی خۆی بە هەڵە تێکشکاند
پەیوەنیدر