پسپۆڕێكی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی خوێن ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی کە فاتەڕەشەیان ئەستوور بووە دەکرێن بە دوو بەش و دەشڵێت: یەكێك لەوانە لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینی تر دەرکەوتووە سپڵی ئەستوور بووە چارەسەر بۆ ئەو کەسانە تەنها چاودێریە لەلایەن دکتۆری پسپۆڕەوە.
دكتۆر هاوار غەریب، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی خوێن لە نووسینێكدا ئاماژە بە نەخۆشی فاتە ڕەشە و نیشانەكانی دەكات و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:
یەكەم: ئەو کەسانەی کە فاتە ڕەشەیان ئەستوور بووە و هیچ ئازارێکی نییە و کاریگەری لەسەر جەستەی چارەخوازەکە درووست نەکرودوە بەڵکو لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینیتر دەرکەوتوە کە سپڵی ئەستور بووە چارەسەر بۆ ئەو کەسانە تەنها چاودێریە لەلایەن دکتۆری پسپۆڕەوە.
دووەم: ئەو کەسانەی کە تووشی ئەستووربوونی فاتە ڕەشە بوون و کاریگەری لەسەر جەستەیان درووست دەكات و پزیشکی پسۆڕ نەگەیشتووەتە ئەنجام کە هۆکاری ئەستووربوونەکە چیە بۆیە پێویست دەکا بە نەشتەرگەری ئەو فاتە ڕەشییە لاببرێت.