بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر بۆ پیرمام، دوو هاوسەربوونە قوربانی، كە هیچ تاوانێكیان نەبووە، دەشڵێت،” تكایە باچیتر قیڕی شەقامەكانمان سوور نەكەین”.
فازل حاجی ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، كاتژمێر1:20خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەكی (هەولێر پیرمام)، لە نزیك مەلەوانگەی تارین، لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار، لاندكرۆزێكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی كۆنترۆلی لەدەستداو چووە سایدی بەرامبەر وخۆی كێشا بەئوتومبێلێكی تری تایبەتدا .
ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە، كە شوفێر و سەرنشینێكی تێدابووە وەرگەڕاوە و لەدەرەنجامی ڕوداوەكە شوفێرەكە، كە هیچ تاوانێكی نەبووە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەكەش هاوسەری بووە بەسەختی برینداربووە .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات، كە پێی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ شۆفێری بكەن، باچیتر قیڕی شەقامەكانمان سوور نەكەین.