بافڵ تاڵەبانی: چیتر مووچەخۆرانی هەرێم نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لەبەغدا کۆبوونەوە و داوای لێكرد، وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانبن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، بافڵ تاڵەبانی و فایەق زێدان لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عیراق، شایستە داراییەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان و چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان كرایەوە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “جەخت لە پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم دامەزراوە یاساییەكان كرایەوە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و مافەكانی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی وڵات و سەرخستنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حكومەت”.

بافڵ تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی عیراقی كرد، كە “هەمیشە بڕیارەكانی لەچوارچێوەی دەستوور و لەخزمەت مافەكانی خەڵكدایە بەتایبەت بڕیارەكانی پەیوەست مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە”.

سەرۆكی یەكێتی داواشیكرد، “وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانبن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان و پابەندكردنی هەموولایەك تاوەكو چیتر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و مافەكانیان پارێزراوبێت”.

كوردێك كرایە وەزیر لە حكومەتی نوێی سووریا
پێت كوردێك كرایە وەزیر لە حكومەتی نوێی سووریا
پێشبینی بۆ باران و بەفر لە وەرزی زستان ڕاگەیەنرا
دوات پێشبینی بۆ باران و بەفر لە وەرزی زستان ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر