مەزڵوم عەبدی پەیامێکی نوێ ئاراستەی دەسەڵاتی تەحریر شام دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سووریا ئەگەر دروست بکرێت.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دەیانەوێت ببنە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سووریا ئەگەر دروست بکرێت،.
ڕاشیگەیاندووە، پێشوازیی لە لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەکەین و لێدوانەکانیان ئەرێنین و تا ئێستا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا کۆنەبووینەتەوە، بەڵام ئامادەین کۆببینەوە و گفتوگۆ بکەین.
دەشڵێت: “داوای هەرێمێکی فیدراڵی لە سووریا ناکەن، بەڵکو داوای سووریایەکی یەکپارچە دەکەین”.
عەبدی ئاماژەی بەوەشكردووە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە کۆبانێ و منبج و ڕووباری فوڕات نزیک دەبنەوە، بۆیە لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبین بۆ فشار خستنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئەحمەد ئەلشەرع، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوریا (مورهەف ئەبو قەسرە)ی ڕاسپارد بۆ وەزیری بەرگری لە كابینەی نوێی وڵاتدا و بڕیاریدا سەرجەم گرووپە چەكدارەكان یەكبگرن لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگری.