قەیرانی غاز سەریهەڵدایەوە و پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بژاردەی كۆبۆنی غازیان هەیە و دەشڵێت: مانگی دوو بوتڵ غاز دەدرێت بە هاووڵاتیان.
لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی سەرما لە هەرێمی كوردستان كێشەی بێ غازی و گران بوونی نرخەكەی سەرهەڵدەداتەوە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان خاوەنی كێڵگەی گەورەی غازی سروشتییە و كۆمپانیا گەورەكانی جیهان وەبەرهێنانی تێدا دەكەن و بڕیارە ڕەوانەی وڵاتان بكرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ساڵێک لە مانگی کانونی یەکەم و شوبات، گرفتی غازی ماڵان لە پارێزگای هەولێر دروست دەبێت، لەبەر ئەوەی هێنانی غاز لۆدێکی زۆری دەکەوێتە سەر.
وتیشی، “بۆ ڕێکخستن و چارەکردنی بنەڕەتیی ئەو کێشەیە، سیستەمی کۆبۆن یەکێک دەبێت لە بژاردەکان و دادپەروەریی تێدایە.”
ڕاشیگەیاند، “ئێستا ڕێگەیەكمان بۆ ئەو چەند مانگە بەکارهێناوە، ئەویش مانگانە دوو بوتڵ غاز بەهاووڵاتیان دەدرێت، لەئێستادا كۆبۆن نیە و فۆڕمێكە هەوڵدەدرێت لە داهاتودا بكرێتە كۆبۆن، ئەوەش وەکو سەرەتاییەکە تاوەکو لە ئایندەدا جێگیر بکرێت”.