بارهەڵگرێك منداڵێكی كرد بە ژێرەوە و گیانی لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە گردەگۆزینە، بارهەڵگرێک شێلاویەتی بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە نزیک مزگەوتی فیردەوس لە گردەگۆزینە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیا بارهەڵگر بووە لە گردەگۆزینە نزیک مزگەوتی فیردەوس، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی شێلاوە و بەسەختی برینداری کردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

 

حزبێكی هەرێم هەڵوێستی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند
پێت حزبێكی هەرێم هەڵوێستی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند
بافڵ تاڵەبانی بۆ سودانی: یەکێتی لەگەڵ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە
دوات بافڵ تاڵەبانی بۆ سودانی: یەکێتی لەگەڵ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە
پەیوەنیدر