مەترسییەک بۆ ئەوانەی بە عەدەسەی چاوەوە دەخەون



پزیشکێکی چاو هۆشداری دەدات کە هەندێک کەس کە بە عەدەسەی چاو دەخەون، ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان بەبێ چاوەڕوانی، عەدەسەی لێدەکەن، ئەمەش مەترسییەکی گەورە دروستدەکات.

پسپۆری عەدەسەی چاو تینا پاتەل ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە دوای 5 بۆ 10 خولەک لە خەو هەڵسان چاوەڕێ بکەیت بۆ ئەوەی چاوەکانت بەشێوەیەکی سروشتی ئاویان بۆ بگەڕێتەوە، پاشان قەترەی چاوی چەورکەر بەکاربهێنە بۆلابردنی عەدەسەکان.

پاتێل دان بەوەدا دەنێت کە خەوتن بە عەدەسەی چاو هەڵەیەکی باوە و ئەمە ڕەنگە ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی وەک وشکبوونەوەی چاو و هەستکردن بە بەردی چاو زیاد بکات، یان تەنانەت هەوکردنی پێڵوی چاو.

ئەو پزیشکە هۆشداریش دەدات ئەگەر عەدەسەکان بەتایبەتی بۆکاتی خەوتن دروستنەکرابوون پێوەی مەخەون.

پاتێل دەڵێت”ئەگەر دوای دانانی عەدەسەکە هەستت بە کاڵبوونەوەی بینین یان خورانی چاوەکان کرد، ئەگەری زۆرە عەدەسەکە بە ئاراستەی پێچەوانە بێت و پێویستە دەربهێنرێت و بیشۆرێت پێش ئەوەی بە باشی بیخەیتەوە سەری”.

دەشڵێت، هەوکردنی پێڵوی چاو کە بە چاوی سوور یان پەمەیی ناسراوە، بەزۆری تووشی هەردوو چاو دەبێت، هەروەها بە نیشانەکانی وەک: سووربوونەوەی چاو، هەستکردن بە سووتانەوە یان خۆڵ لە چاو، خورانی چاو و زیادبوونی بەرهەمهێنانی فرمێسک دەردەکەوێت.

دۆلار بەرزبۆوە و لیرەی سووری دابەزی
پێت دۆلار بەرزبۆوە و لیرەی سووری دابەزی
سیستانی داوایەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی قبوڵنەکردووە
دوات سیستانی داوایەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی قبوڵنەکردووە
پەیوەنیدر