جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
جومانە غەلای، بۆ میدیای یەکێتی وتی، “کۆمسیۆن داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆنی کردووە کەلە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا پرۆسەی دەنگدانیان بەڕێوەبردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە هەفتەی داهاتوودا لە رێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن پارەکە وەربگرن و بەسەر کارمەنداندا دابەشی بکەن.
سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق وتەبێژی کۆمسیۆن وتی: “شایستە داراییەکانیان لە وەزارەتی داراییەوە بۆ پارێزگاکان نێردراوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.
بە گوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە 40 هه‌زار كارمه‌ندی کۆمسیۆن به‌شدارییان له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، به‌جۆرێك هه‌ر كارمه‌ندێكی حكومه‌ت كه به‌شداری له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردنی رۆژی ده‌نگدناندا كردبێت بڕ‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گریت 150 هه‌زار دیناره، هاوكات ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان 250 هه‌زار و فه‌رمانبه‌ری یه‌ده‌گ 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.