رێباز حەملان: سبەینێ شاندێکی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات



رێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ شاندێکی تەکنیکی هەرێم دێنە بەغداد. دەشڵێت، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوەدەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.

رێباز حەملان، لە روونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15 وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.

باسی لەوەشکردووە: تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی مووچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەمووی دیاری کراوە.

دەشڵێت: “بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن”.

رێباز حەملان، ئەوەشی وتووە: بریارە سبەینێ یەکشەممە بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.

 

نرخی زێڕ نزم بوەوە
پێت نرخی زێڕ نزم بوەوە
کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
دوات کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر