کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە سبەینێ ئێوارەوە بارانبارین جارێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى