بەیانی ئەمڕۆ، كەناڵی (12) ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە: ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی كەوتنەوەی موشەكێك لە ناوەڕاستی ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەتەوە بۆ (16)كەس.
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: موشەكێك كە لەیەمەنەوە هەڵدراوە لەناو ئیسرائیل و لە نزیك تەلئەبیب كەوتووەتە خوارەوە، دوای ئەوەی هەوڵەكانی رێگەلێگرتنی شكتیهێناوە.
هاوكات پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، موشەكەكە زیانی بە ژمارەك خانووی هاووڵاتییان گەیاندووە، میدیاكانی ئیسرائیلیش ئاماژەیان بەوەكرد: موشەكەكە لەناوچەی بەنی بەراك لە رۆژهەڵاتی ئیسرائیل كەوتووەتە خوارەوە.
لای خۆیەوە، یەحیا سەریع، وتەبێژی گروپی حوسییەكانی یەمەن راگەیاند: ئامانجێكی سەربازییان بە موشەكی بالیستی لە یافای داگیركراو بۆردومان كردووە، لەوەڵامی بۆردومانكردنی یەمەن و قەسابخانە بەردەوامەكانی ئیسرائیل لە غەززە.
ئەوە لەكاتێكدایە، وتەبێژی حوسییەكان دوێنێ لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد: دوو كردەوەیان بە فرۆكەی بێفركەوان بۆ سەر باشوری ئیسرائیل ئەنجامداوە، كە یەكێكیان بەهاوكاری گروپی مقاوەمەی ئیسلامی بووە لە عێراق و بەسەركەوتویی ئامانجەكانیان پێكاوە.