ترەمپ بۆ یەکێتی ئەوروپا: نەوت و گازی زیاترمان لێنەکڕن دەبێت باجی زیاتر بدەنە ئەمریکا



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، هەڕەشەی یەکێتی ئەوروپای کرد وتی، “ئەگەر نەوت و گازی زۆمان لێنەکڕن، دەبێت باجی زیاتر بدەنە ئەمریکا”، پێشتریش هەڕەشەی لە کەنەدا و مەکسیک کرد بە 25% باج بادەنە ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد: دەبێت وڵاتانی ئەوروپا ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر لەگەڵ واشنتن بکەن، ئەگەر وانەکەن دەبێت باجی زیاتر بدەنە ئەمریکا، پێشتريش ترەمپ هەمان هەڕەشەی لە مەکسیک و کەنەدا کرد بە 25% باج بادەنە ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا، لە ساڵی 2023دا ناهاوسەنگی بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەسەر کاڵاکان 209 ملیار دۆلار بووە. 576 ملیار دۆلار هاوردە لە ئەوروپا و 367 ملیار دۆلار هەناردە لە ئەمریکاوە هەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ترەمپ هەڕەشەی لە کەنەدا و مەکسیک کرد بە 25% باج، سەرکردەکانی هەردوو وڵات قسەیان لەگەڵ کرد بۆ ئەوەی هەوڵبدەن و هەر گرژییەک چارەسەر بکەن. بەڵام یەکێتی ئەوروپا یەک کەسی نییە کە بتوانێت بەڵێنەکانی کڕینی گازی سروشتی و نەوت بەناوی 27 وڵاتی ئەندامەکەیەوە بکات کە ترەمپ بەدوایدا دەگەڕێت.

حوسیەكان و مقاومەی عێراقی هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل
پێت حوسیەكان و مقاومەی عێراقی هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل
عێراق باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە
دوات عێراق باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە
پەیوەنیدر