وه‌ك دەرخستنی یەکەم هه‌نگاوی نیازپاكی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سووریا، حکومەتی عێراق ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگەیاند: “عێراق ئاماده‌یه پشتیوانی له پرۆسه‌ی نوێی سیاسی سووریا بكات، بوونی گرووپه چه‌كداره‌كانیشی له‌و وڵاته و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق به نیگه‌رانی وه‌سف كرد و وتی: “پێویسته هه‌موو لایه‌ك ڕێز له ئیراده‌ی گه‌لی سووریا بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیار له قۆناغی داهاتوویان بده‌ن”.
سوودانی باسی لەوەشکرد: “هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی سووریا ڕوون و ئاشكرایه و هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌یه‌تی بۆ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دۆست و سوورە له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته، له‌و پێناوه‌شدا له لووتكه‌ی عه‌قه‌به‌دا تێڕوانینه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كان، کە ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا دڵنیایی له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان به وڵاتانی ناوچه‌كه بدات”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وه‌ڵامی پرسیارێكدا وتی: “به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌كه‌دا بێت، ئه‌وانیش دژی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نین”.
باسی لەوەش کرد: “هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی فه‌رمی به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌نراوه، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌و وڵاته ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه‌ته‌وه”.
سودانی ئاماژەی بەوەش دا، “دۆخی ئێستای سووریا هاوشێوه‌ی دۆخی عێراقه له ساڵی 2003، بۆیه پێویسته ئامۆژگاری ئه‌و وڵاته بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و كات ئێمه كردمان”.
سووانی ڕوونیشی کردەوە: “به‌غدا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ سووریا و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و ده‌رگاكانیان كراوه‌ن بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و گوێ له ڕا و بۆچوونه‌كانیان ده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلانی پێشوه‌خته‌یان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منی، سیاسی و ئابووریش بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه”.