ئەم شەو “شەوی یەڵدا”یە



شەوی یەڵدا بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت دەكەوێتە كۆتا ڕۆژی وەرزی پاييز و چوونە ناو یەكەم ڕۆژی زستانەوە، شەوی 20 لەسەر 21ی كانوونی یەكەم ڕوودەدات، ئەو میللەتانەی مەڕاسیمی شەوی یەڵدا ئەنجام دەدەن پشت بە ئەفسانەی لەدایك بوون یان نوێ بوونەوەی خۆر دەبەستن.

شەوی یەڵدا یان شەوی چلە یەكێكە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و كۆنەكانی كوردستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشە لە نێوان نەتەوەكانی هیند و ئاری و نەتەوەكانی تری میزۆپۆتامیا، لەشەوی یەڵدا بەدواوە درێژایی شەو كەم دەبێت و ڕۆژەكان درێژتر دەبنەوە.

كە لەم شەوەداخێزانەكان لە دەوری سفرەیەك كۆدەبنەوە كە بە چەندین خواردن، خواردنەوە، میوە، شیرینی و چەرەزات ڕازێندراوەتەوە، كۆدەبنەوە بە تایبەت هەنار، گوێز، ترێ، مێوژ، هەنجیری وشك، چا و شیرینی، بەڵام لە سەردەمی ئەمڕۆدا خواردن و خواردنەوەی دیكەش ئامادە دەكرێن،هەروەها لەم شەوەدا ئاگر یان مۆم دادەگیرسێندرێت بۆ ڕازاندنەوەی سفرەو خوانەكان.

لەلای ئاینی زەردەشتی خەڵك لەو شەوەدا لە لای یەك كۆدەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانی وتن و ھەڵپەڕكێ شەونخونیان دەكێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون، ئەو سفرەیەی لەو شەوەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتیەكان بە “مەیزەد” ناسرابوو، چەرەسەكەش پێی دەوترا “لۆرك”.

لە نەزرگە و پەرستگەكانی میترایی نزا دەكرا بۆ سەركەوتنی ڕووناكی بە سەر تاریكی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێیدەوترا “نی یەد”.

بەپێی شارەزایانی زمان، وشەی (یەڵدا) لە زمانی سریانی دا بەواتەی لەدایكبوون دێت و بەپێی هەندێك لە سەرچاوە سریانیەكان (مەسیح) لەو شەوەدا لەدایكبووە، هەندێكی دیكە دەڵێن وشەی یەڵدا بەمانای (سەركەوتن)ی ڕۆژ دێت بەسەر تاریكیدا و بەشێكیش بە كودەتای سروشت ناویدێنن.

دەگوترێت لە ئاینی زەردەشتی دا كە بەمانای لەدایكبوونەوەی خۆر دێت- واتە لە دایكبوونەوەی میترا-ی خواوەندی خێرە و كۆتایی هاتنە بە ئەهریمەن خواوەندی شەڕ و خراپە.

شەوی یەڵدا بە (هەڵگەڕانەوەی زستان) ناسراوە، كە شەوو كوورت دەبێت و ڕۆژ دریژ دەبێت،لەڕووە زانستییەكەیەوە كاتێك ڕوودەدات، كە خۆر دەكەوێتە گەورەترین خاڵی سەر هێڵی ناوەڕاستی زەوی، بەپێی ڕۆژ ژمێری زاینیش شەوی یەڵدا هەڵگەڕانەوەی زستانە لە نیوەی باكوری زەوی هەمو ساڵێك 20 لەسەر 21 ی كانوونی یەكەم ڕوودەدات.

زۆرێك لە شاعیران “شەوی یەڵدا” لە هۆنراوەكانیان رەنگ داوەتەوە بۆتە هەوێنی شعرەكانیان، چونكە شەوی یەڵدا، درێژترین شەوی ساڵە شاعیرانیش هەریەكەو بەشێوەیەك باس لەو شەو دەكەن،لە هەمان كات دا چەندین گۆرانیبێژ هۆنراوەكانیان كردوونەتە گۆرانی.

شاعیری گەورەی كورد نالی دەڵێت:
شەوی یەڵـدایە یا دەیجوورە ئەم شەو؟كە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەم شەو
دڵم وەك حاكمی مەعزوولە قــوربان خەڵاتی وەسلی تۆی مەنزوورە ئەم شەو

لە ئیجە 65 كۆچبەری كورد ڕزگاركران و دیپۆرت كرانەوە
پێت لە ئیجە 65 كۆچبەری كورد ڕزگاركران و دیپۆرت كرانەوە
خەزنەوی: دەبێت لایەنە کوردییەکان یەکبگرن
دوات خەزنەوی: دەبێت لایەنە کوردییەکان یەکبگرن
پەیوەنیدر