لە ئیجە 65 كۆچبەری كورد ڕزگاركران و دیپۆرت كرانەوە



ئەو 65 كۆچبەرە كوردەی لە دەریای ئیجە لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان گیریان خواردبوو، دیپۆرتی توركیا كرانەوە.

لە دوێنێوە، 65 كۆچبەری كورد لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە گیریان خواردبوو، شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی وڵاتی یۆنانەوە، دیپۆرتی وڵاتی توركیا كرانەوە.

ڕەنج پشدەری، چالاكوانی پرسی كۆچبەران و كوردانی تاراوگە ڕایگەیاندووە، “كۆچبەرەكان ژمارەیان 65 كەس بوون، كە 25ـیان منداڵی بچووك بوون بەبێ گوێدانە دۆخی خێزانی و لایەنی مرۆیی، لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی وڵاتی یۆنان بەزۆرەملێ دیپۆرتی توركیا كراونەتەوە”.

دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاندووە، یەختێك بە نزیكەی 110 سەرنشینەوە لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا نوقم بووە، 30 كەسیان بێسەروشوێنن، تا ئێستاش تەرمی 10 لە قوربانییەكان دۆزراوەتەوە كە 9 كەسیان عەرەبن و كوردێكی هاووڵاتیی ناوچەی هەڵشۆ لە دەڤەری قەڵادزێ لەنێو قوربانیانە.

 

دەم پارتی: پرسی كورد بە نكۆڵیكردن چارەسەر نابێت
پێت دەم پارتی: پرسی كورد بە نكۆڵیكردن چارەسەر نابێت
ئەم شەو “شەوی یەڵدا”یە
دوات ئەم شەو “شەوی یەڵدا”یە
پەیوەنیدر