خەزنەوی: دەبێت لایەنە کوردییەکان یەکبگرن



شێخ مورشید ئەلخەزنەوی دەڵێت: مێژووی سەد ساڵی داهاتوو خەریکە دەنووسرێت و دەبێت لایەنە کوردییەکان یەکبگرن.

شێخ مورشید ئەلخەزنەوی لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ یەکڕیزی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، مێژووی سەد ساڵی داهاتوو ئێستا دەنووسرێتەوە، پێویستە حزب و بزووتنەوە کوردییەکانمان لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕێکبکەون.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی یەکڕیزییەکی نەتەوەیی پێکبهێنن و بە یەک دەنگی بچنە دیمەشق، منداڵەکانمان پێتان دەڵێن دەستەکانتان سەلامەت بن، یان جنێوتان پێ دەدەن.

هاوكات، شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، شێخ مورشید ئەلخەزنەوی سەردانی مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتی هەسەدەی كردووە. بەڵام هیچ زانیارییەك لەسەر كۆبوونەوەكە ئاشكرانەكراوە.

ئەم شەو “شەوی یەڵدا”یە
پێت ئەم شەو “شەوی یەڵدا”یە
یاسین مەحمود پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی بەهرۆز قەشانی دەكات
دوات یاسین مەحمود پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی بەهرۆز قەشانی دەكات
پەیوەنیدر