یاسین مەحمود پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی بەهرۆز قەشانی دەكات



سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی بەهۆی كۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی پرسەنامەیەك ئاڕاساەی بنەماڵەی بەهرۆز قەشانی دەكات و دەڵێت: پارێزگارێكی كارامە و لێوەشاوە و خەمخۆر بوو.

یاسین مەحمود، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی هاوخەمی خۆی و سەرجەم وەبەرهێنەرانی كوردستان دەگەیەنینە بنەماڵە و خزمان و هاوڕێ و دۆستانی بەهرۆز قەشانی و دەڵێت: كارو خزمەت و خەمخۆریەكانی لە ویژدانی زیندوی هەموو كوردێك و هاوشاریان و دڵی ئێمە دا زیندوو دەمێنێتەوە و دەبێتە رێنیشاندەرمان، تا هەمیشە وەك ئەو لە خزمەت خەڵك و شار و وڵاتماندا بین.

دەقی پرسەنامەكە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ ژیانئاوایی خەمخۆر و دڵسۆزێكی شار و وڵات، براو هاوكارمان، كاكە بەهرۆز قەشانی خەمباری و هاوخەمی خۆم و سەرجەم وەبەرهێنەرانی كوردستان دەگەیەنینە بنەماڵە و خزمان و هاوڕێ و دۆستانی.

كاك بەهرۆز، پارێزگارێكی كارامە و لێوەشاوە و خەمخۆر بوو، ڕۆلێكی بەرچاوی هەبوو لەخزمەتكردنی شاری سلیمانیدا و بەكردەوە و دوور لەدروشم بازی و هەڵای دەركەوتن، خزمەتی ئەم شارەی دەكرد و لەسەروەختیدا سلێمانی دەستكەوتی بێ وێنەی هەبوو لەئاوەدانی و سەرپێخستنی بازاڕ و هەلی كارو پرۆژەكانیدا.

كارو خزمەت و خەمخۆریەكانی كاك بەهرۆز، لە ویژدانی زیندوی هەموو كوردێك و هاوشاریان و دڵی ئێمە دا زیندوو دەمێنێتەوە و دەبێتە رێنیشاندەرمان، تا هەمیشە وەك ئەو لە خزمەت خەڵك و شار و وڵاتماندا بین.

انا للە و انا الیە راجعون

یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی
٢٠/١٢/٢٠٢٤

خەزنەوی: دەبێت لایەنە کوردییەکان یەکبگرن
پێت خەزنەوی: دەبێت لایەنە کوردییەکان یەکبگرن
شەڕی براکوژی و پاوانخوازیی و فرەلەشکریی بەرهەمی خەباتی چەکداریین
دوات شەڕی براکوژی و پاوانخوازیی و فرەلەشکریی بەرهەمی خەباتی چەکداریین
پەیوەنیدر