دارایی عێراق زانیاری لەسەر نەوت و مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات



لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئەمڕۆ هەینی، وادەی گەیشتنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمانی عێراق دیاریکرد، ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە چارەسەر بكرێن.

عەتوان ئەلعەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی فەرمی ڕایگەیاند: “پێشبینی دەکرێت پرسی هەموارکردنەوەی بڕگەی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی ناو خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بکرێت.

وتیشی، “پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا خشتەكان ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێن، بەپێی ئەوەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئاماژەی پێکراوە”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێویستە چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بدۆزرێتەوە”.

عەتوانی ئاماژەی بەوەشکرد “ئامانج تەنها زیادکردنی بڕگەی نوێ نییە بۆ بودجە، بەڵکو خستنەڕووی بڕگە گەلێکە، کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن.

دەشڵێت: “هەموارکردنەکان خراوەتە بەردەم سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، کە هەندێک تێبینی سەبارەت بە خاڵە کۆنە مشتومڕاوییەکانی پەیوەست بە یەکلاکردنەوەی باجی نەوتی خستەڕوو، بۆیە لیژنەی دارایی بەدواداچوونێکی جددی لەسەر ئەم دۆسیەیە دەکات لەماوەی داهاتوودا.”

ئەسما داوای جیابوونەوە لە بەشار ئەسەد دەكات
پێت ئەسما داوای جیابوونەوە لە بەشار ئەسەد دەكات
هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری هەولێر قەدەغە دەکرێت
دوات هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری هەولێر قەدەغە دەکرێت
پەیوەنیدر