سبەی لەم ناوچانەی هەرێم كڕێوە دەست پێدەكات



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەكاتەكانی درەنگانی شەو ئەگەری كەمێك كریوە و نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەكانی باكووری رۆژهەڵات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەی هەینی ١٣ی ١ی ٢٠٢٣ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەكاتەكانی درەنگانی شەو ئەگەری كەمێك كریوە و نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەكانی باكووری رۆژهەڵات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە خێرای با لە سەر خۆ دەبێت و مام ناوەند ( ١٠ – ٢٠ ) كم/ك و ئاراستەی باش لە باشووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش كەمێك نزمتر دەبێتەوە بە (١-٢) بەراوورد بە تۆمارەكانی پێنج شەممە، هاوكات مەودای بینین لە نێوان ( ٧ – ٨) كم دەبێت .

بەمشێوەیە دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە سێ‌ وڵاتی دراوسێ‌
پێت بەمشێوەیە دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە سێ‌ وڵاتی دراوسێ‌
سودانی بۆ كارەبا گەیشتە ئەڵمانیا
دوات سودانی بۆ كارەبا گەیشتە ئەڵمانیا
پەیوەنیدر