وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بە زمانی دایک و دەڵێت” بە زمانی دایك تاقیكردنەوە بكەن”.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بڵاویکردەوە، نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق، رەزامەندی نیشاندا بۆ خوێندكارانی زانكۆی كەركوك و زانكۆی تەكنیكی باكوور، ئەوانەی ئارەزوو دەكەن بە زمانی كوردی دەتوانن وەڵامی تاقیكردنەوەكان بدەنەوە.
ئەو رەزامەندییەش دوای ئەوەدێت ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی كانوونی یەكەم ژمارەیەك لە خوێندكارانی كوردی زانكۆی كەركوك، ناڕەزاییان دەربڕی دژی رێگری لە وەڵامدانەوەی پرسیاری تاقیكردنەوەكان بە زمانی دایك.