پشووی وەرزی كۆتایی هات و هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە



ماوەی پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هات، بڕیارە دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكە دەست پێبكاتەوە، كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەش بڵاوكرایەوە .

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی بە پشووی یاسادانان هێنا و لیژنەكانی پەرلەمان دەستیان بە كارەكانیان كردووە، بۆ ئەم وەرزەش بڕیارە كار بكرێت بۆ چالاككردنی میوانداریكردنی بەرپرسان و گفتوگۆكردن لەسەر یاساكان، كە دەبێت لە خولی نوێی یاساداناندا دەربكرێت.

هاوكات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق بەرنامەی كاری ڕۆژی شەممە 14ی 1ی 2023ی بڵاوكردەوە، كە حەوت برگە لە خۆدەگرێت و لەكاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات.

قد تكون صورة ‏نص‏

دابەشكردنی مووچە بە دۆلار كێشەی بەرزبوونەوەی نرخەكان چارەسەر دەكات؟
پێت دابەشكردنی مووچە بە دۆلار كێشەی بەرزبوونەوەی نرخەكان چارەسەر دەكات؟
بەوێنە، لە عیراق جۆرە خورمایەكی دەگمەن لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت
دوات بەوێنە، لە عیراق جۆرە خورمایەكی دەگمەن لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت
پەیوەنیدر