وێنەیەک و یادگاریەکی مێژووی



محمد امین پێنجوێنی کەسایەتی و رۆشنبیرو سیاسی شاعر و نوسەر لەباسی جۆ کەنەدی دەڵێت:

ئەم سیناتۆرە ی کە ئەمڕۆ ئەم قسانەی فەرموو هەڕەشەی لەئەردۆغان کرد ئەڵێت(ئەگەر هێرش بۆ سەر ڕۆژ ئاوای کوردستان بکەی مناڵێکی کورد ئازار بدەی لە کۆنگرێس کارێكت پێدەکەم کە پەشیمان ببیتەوە ئەمبار گۆیەکی وا بەهێزت لەسەر دائەنێم کە بەرگەی نەگری ).

ئەم سیناتۆرە(جۆ کەنەدی ) کوڕی ڕۆبرد کەنەدیەو برازای جۆن کەنەدی (سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەریکای پێشو تر )کەتیرۆر کرا.

لەساڵی 1995 دا ئێمە شاندێکی کورد کەپێك هاتبوو لە دکتۆر عیسمەت شەریف و محەمەد ئەمین پێنجۆێنی و عەلی یەگید سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی پێشوتر سەردانی ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمەریکامان کرد بۆ لای بەڕێز پترۆس گالی کە ئەو کاتە سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان بو.

پاش بینینی بەڕێز پەترۆس گالی بەپێی ئەو بەرنامەیەیی کەبۆمان دانرابو سەردانی کۆنگرێسمان کرد، چەندین دیدارمان لەگەڵ کۆنگرێس مان و سیناتۆرەکان ئەنجام دا کە دوازدە سیناتۆرو شازدە ئەندام پەرلەمان بون، لەوانە(جۆ ڕۆبرد کەنەدی)، بەڕێکەوت ئەو ڕۆژە بەندە یەکەم قسەکەری شاندەکە بوو لە گەڵ تەوقە کردنم لەگەڵیدا خۆم پێناسان و وتم، جێگەی شانازیە بۆ من کە لەگەڵ یەکێ لەخێزانی کەنەدی کۆ دەبمەوە بۆ باس کردنی کێشەی میللەتی کورد، چونکە ئێوە قوربانیەکی زۆرتان داوە لەپێناوی دیموکراتیدا بۆ گەلانی ئەمریکا و هەمو جیهان.

ئەم وتەیەی منی زۆر پێخۆش بو لە جێگای خۆی هەستاو هات لەتەنیشتم دانیشت بە ئاماژە وەرگێڕەکەی بانگ کردو پێ وت، پاش کۆبونەوەکەتان کەبیست دەقیقەیە با ئەم پیاوە چەند دەقیقەیەك باسی خۆی و عێراق و کوردی عێراقم بۆ بکا، منیش وتم سەرچاو وە داوام کرد کەگوێ لەقسەکان و داواکاریەکانمان بگرێ، لەوەڵام دا جۆ کەنەدی وتی: ئەوەی بەمن بکرێ و بۆم بکرێ بەڵێن بێت بۆتان دەکەم چونکە من کوردم خۆش دەوێت ئەزانم لەلایەن چوار دەوڵەتی دیکتاتۆرو (سێ میللەتی ڕۆژ هەڵاتیەوە )غەدرتان لێکراوە.

پاش کۆبونەوەکەش لەسەر داوای خۆی ئەم وێنەیەمان چرکاند بەکامێرای سکرتێری ڕۆژنامەوانیەکەی .

ئەوەتا ئێستا ئەم سیناتۆرە ڕەسەنە ڕاست گۆ دەرچوو هەڕەشە لەو دیکتاتۆرە ئەکا کەئێستا ئەیەوێت ڕۆژ ئاوا لەناو بەرێت

 

بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک دەرکرا
پێت بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک دەرکرا
26 هەزار مووچەخۆر کێشەیان بۆ دروستبوو
دوات 26 هەزار مووچەخۆر کێشەیان بۆ دروستبوو
پەیوەنیدر