دوو بانکی سنووری قەزای چەمچەماڵ پشووی رۆژی شەممە 21ـی کانوونی یەکەمیان هەڵگرت و مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران دابەش دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوی قایمقامییەتی چەمچەماڵ، هاووڵاتیانی سنووری قەزاکەیان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە سەرەڕای پشووی فەرمی، لە هەردوو بانکی (چەمچەماڵ و چەرموو) مووچە دابەشدەکرێت.
هاوکات دەشڵێت، بانکی چەمچەماڵ ئەم مووچانەی لێ دابەش دەکرێت: شەهیدان، خانەنشین مەدەنی، خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین، ئەیلول، خاوەن پێداویستی تایبەت مەدەنی). ئەوەشی وتووە، بانکی چەرموو بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەم مووچانەی لێ دابەش دەکرێت: (پەروەردەی کەرکوک، ڕەگەزنامە، هاتوچۆ، پۆلیسی دارستان، دارستانی قەرەهەنجیر، پۆلیسی کارەبای چەمچەماڵ).