ڕۆژێکی هەفتەی داهاتوو پشووە



ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمییە لەسەرانسەری عێڕاق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ سەرجەم مەسیحییەکانی عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی و ڕۆژی 25 مانگ کە دەکاتە چوارشەممە لەسەرجەم دام و دەزگاکان پشوو دەبێت.

هاوکات بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکان.

باران و بەفری سبەی کوێ دەگرێتەوە؟
پێت باران و بەفری سبەی کوێ دەگرێتەوە؟
هەسەدە: هێرشبکەنە سەر کۆبانێ توند وەڵام دەدرێنەوە
دوات هەسەدە: هێرشبکەنە سەر کۆبانێ توند وەڵام دەدرێنەوە
پەیوەنیدر