هەسەدە: هێرشبکەنە سەر کۆبانێ توند وەڵام دەدرێنەوە



هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین، بەڵام درێخی لە بەرخودان ناکەین”.

هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا بەیاننامەیەکی ڕاگەیاند و دەڵێت، ماوەی چەند ڕۆژێکە سووپای تورکیای داگیرکەر و گرووپە چەکدارەکانی هێرشیان کردۆتە سەر ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئاوا، بەتایبەت سنووری کۆبانێ و بەنداوی تشرین، ئەمە جگە لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا پێشێلی ئاگربەستی کردووە و خۆی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی پابەندی ئەو بڕیارە نەبوون و بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆسەر پێگەکانی هەسەدە لە باشووری کۆبانێ، قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین

هەسەدە جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگیی ڕاگرتنی پەرەسەندنی گرژییەکان، و هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە رێگەی دیالۆگەوە، دەشڵێت” دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین، بەڵام بێدەنگ نابین لە هەر هێرشێک بکرێتەسەر ناوچەکانمان”.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوایەک لە خەڵکی کۆبانێ دەکات و دەڵێت”داوا لە خەڵکی کۆبانێ دەکەین چەک هەڵگرن و لەگەڵ هێزەکانمان دژی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بجەنگن و پارێزگاری لە کۆبانێ بکەن، بەڵین دەدەین هەر هێرشێک بۆسەر کۆبانێ بکرێت بۆیان ناچێتە سەروو هاوشانی خەڵکەکەی بە تووندی ڕووبەڕوویان دەبینەوە”.

ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە لەکاتێکدایە، دوێنێ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەتیکردەوە گوێ بە بانگەوازەکەی ئەمریکا بدەن بۆ ئاگربەست و وتی”هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ هەسەدە ناکەین”.

ڕۆژێکی هەفتەی داهاتوو پشووە
پێت ڕۆژێکی هەفتەی داهاتوو پشووە
تورکیا: هیچ ئاگربەستێک ناکەین
دوات تورکیا: هیچ ئاگربەستێک ناکەین
پەیوەنیدر