کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە باران سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین بگرێتەوە و لە شاخەکانیش کەمێک بەفر ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پینجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە دواى نیوەرۆوە نمەباران دەست پێدەکات پاشان لە شەودا ڕێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت بەتایبەت لە سنوورى پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین.

کەشناسی ڕاشیگەیاند، سبەینی پێشبینی بەفربارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى

سۆران : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

پەرلەمانتارێکی ئێران: بەهای دراوی هەژارترین وڵاتی ئەفریقاش وەک تمەن دانەبەزیوە
پێت پەرلەمانتارێکی ئێران: بەهای دراوی هەژارترین وڵاتی ئەفریقاش وەک تمەن دانەبەزیوە
شرۆڤەکارانی سیاسی: کەوتنی ئەسەد ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە و عێراق کەمدەکاتەوە
دوات شرۆڤەکارانی سیاسی: کەوتنی ئەسەد ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە و عێراق کەمدەکاتەوە
پەیوەنیدر