ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت



دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بەردەوامە و وەزارەتی دارایی حێراق دەڵیت، مووچەی مانگی 11شمان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتەکانی دارایی، تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەی تشرینی یەکەمی ڕابردوو وەردەگرن.

ڕۆژی سێشەممەش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ناردووە و بە وتەی ڕێباز حەملان، بریکداری وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی ئەو مانگە کورتهێنانی گەورەی هەیە، بەڵام وەزارەتەکە دەڵێت پارەکەمان بە تەواوی ناردووە.

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی پارەى مووچەی هەردوو مانگى تشرینى یەکەم و دووەمى ئەمساڵی فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانی ناردووە.

ئیسرائیل حووسییەکانی بۆردومان کرد و باسی میلیشیاکانی عێراقیش دەکات
پێت ئیسرائیل حووسییەکانی بۆردومان کرد و باسی میلیشیاکانی عێراقیش دەکات
نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد
دوات نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد
پەیوەنیدر