نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد



بە هۆی لێدوانەکانی سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بەهای دۆلار بەرزبووەوە و نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دوو هەزار و 582 دۆلار دابەزی پێش ئەوەی جارێکی دیکە بگاتەوە دوو هەزار و 608 دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و 651 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

داکشانی نرخی زێڕ بۆ لێدوانەکانی جیرمی پۆڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەربارەی دۆخی ئابووری ئەمریکا و ڕێژەی سوود دەگەڕێتەوە کە بەهای دۆلاریان بەرزکردەوە.

پۆڵ ڕایگەیاند، پێمانوایە ئابووری ئەمریکا و ڕێژەی سوودیش لە دۆخێکی باشدایە و ڕێژەی سوودیان 25 خاڵی بنەڕەتی کەمکرایەوە.

ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت
پێت ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت
سودانی راوێژكارەكانی ئاگاداردەكاتەوە
دوات سودانی راوێژكارەكانی ئاگاداردەكاتەوە
پەیوەنیدر