سودانی راوێژكارەكانی ئاگاداردەكاتەوە



سودانی هۆشداری  دەدات، لەوەی بەبێ‌ رەزامەندی فەرمی لێدوانی رۆژنامەوانی بدرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە،نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سودانی راوێژكارەكانی ئاگاداركردووەتەوە بیروبۆچونی خۆیان دەرنەبڕن لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا، بەجۆرێك پێچەوانەی چوارچێوە گشتیەكانی ئیدارەدانی دەوڵەت بێت، لەڕێی گوزارشتكردن لە بیروڕای خۆیان كە نمایندەی حكومەت ناكات، ناشبێت چاوپێكەوتن بكەن و لێدوان بدەن بۆ میدیاكان، بە رەزامەندی فەرمی نەبێت.
شایەنی باسە ئەو ئاگاداركردنەوەی سودانی بۆ راوێژكارەكانی لە کاتێکدایە، ئیبراهیم سمێدەعی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاشكرایكرد، داوا لە حكومەتی عێراق كراوە گروپە چەكدارەكانی عێراق چەك بكات، وتیشی: ئەگەر گروپە چەكدارەكان خۆرسكانە وەڵامی ئەو دوایە نەدەنەوە ئەوا بەهێز چەك دەكرێن، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەشێك لە هێزە شیعیەكان و گروپە چەكدارەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
سودانی راوێژكارەكانی ئاگاداردەكاتەوە
پت سودانی راوێژكارەكانی ئاگاداردەكاتەوە
سەڵاحەدین بەهائەدین لە تورکیا داوای پاراستنی مافی کورد دەکات
دوات سەڵاحەدین بەهائەدین لە تورکیا داوای پاراستنی مافی کورد دەکات
پەیوەنیدر