ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای کرد و داوایکرد لە سووریای نوێ مافی کورد پارێزراوبێت.
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لەسەر بانگێشتنامەیەکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەلایەن د.نوح یڵمەز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەلی ڕەزا گونەی بەرپرسی مەلەفی عێڕاق پێشوازیان لێکرا.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند، خوازیارین کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی سووریا کۆتایی ستەم و نادادی بێت و ببێتە مایەی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەڕووی تەواوی پێکهاتەکاندا.
ئاماژەی بەوەشدا، گرنگە لە سووریای نوێدا مافی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی تەواوی لایەنەکان دەستەبەر بکرێت، بەتایبەتی کورد کە ستەمێکی دێرینی لەسەر بووە و ئێستاش خاوەنی واقعێکی تایبەتی خۆیەتی.