قوباد تاڵەبانی:داواکارین کورد لە سووریا یەکگرتووبن



جێگری سەرۆکی حوکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵوێزی چیک و کونسوڵی فەڕەنسا کۆبۆوە و دەڵێت”هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارایە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ هەریەک لە یان شنایدۆڤ، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک و یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبۆوە و ڕایگەیاند، جەختمان کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە بتوانێت داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی کوردستان وەک کێشەی بودجە و مووچە و کێشە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکە لەم قۆناغە هەستیار و ئاڵۆزەی ناوچەکەشدا پارێزگاری لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان بکات.

ڕاشیگەیاند، داوامان کرد گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردن و گەرەنتی کردنی مافەکانیان لە سووریای نوێ بدەن.

“زانایەكی كورد ئەمریكای دۆزیوەتەوە”
پێت “زانایەكی كورد ئەمریكای دۆزیوەتەوە”
تورکیا بە چڕی تل تمر تۆپباران دەکات
دوات تورکیا بە چڕی تل تمر تۆپباران دەکات
پەیوەنیدر