بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە سەر سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 18ی 12ی 2024، لە كاتژمێر 4:30 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەنێوان (ئەزگڵە – شێخ صالح) ڕوویدا.
ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەكە لە گوندی بانەدارسفلی بووە بە گوڕی 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە بە قولایی 10 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی و 75 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی كەلار دووربووە.