ئیسڕائیل: هیچ پاساوێك نیە بۆ دوژمنكاری توركیا بەرامبەر بە كورد



وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەكدا، لێدوانەكانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بەرامبەری دەربارەی سوریا ڕەتدەكاتەوە و بە ناڕاست ناویان دەبات و ڕایدەگەیەنێت، توركیا 15% خاكی سووریای داگیر كردووە و دەڵێت: سوپای توركیا پشتیوانی ئەو هێزە جیهادییانە دەكات، كە دژی كوردی سووریان.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا بەشێوەیەكی ڕێكخراو چووتە ناو خاكی سووریاوە و لە ساڵەكانی (2016،2018،2019) پڕۆسەی سەربازی لەناو خاكی سووریا ئەنجامداوە، كە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا چەندین ناوچەی دروستكردووە، كە لەژێر كۆنتڕۆڵی گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانیدایە، لەنمونەی سوپای نیشتمانی سووریا، لە ئێستادا نزیكەی (15٪) خاكی سوریا لەژێر دەستی هێزەكانی پاڵپشتیكراوەكانی توركیادان، لەو ناوچانە دراوی توركی بەكاردەهێنرێت، لقی بانكە توركییەكان كاردەكەن و خزمەتگوزاری پۆستە هەیە، لەسەروو ئەوەشەوە سوپای توركیا ژێرخانی ناوچەكانی خۆبەڕێوەبەرێتی لە باكور و باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فرۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفرۆكەوان بۆردومان دەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، سوپای توركیا پشتیوانی ئەو هێزە جیهادییانە دەكات، كە دژی كوردی سووریان، بۆیە دواین دەوڵەت كە دەبێت قسە لەسەر سووریا بكات توركیایە، كە (15%) خاكی سووریا لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی لایەنگری توركیادان.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل دەشڵێت: هیچ پاساوێك نیە بۆ بەردەوامبوونی دوژمنكاری و توندوتیژی توركیا دژی كوردەكانی سووریا.

تورکیا ئاگربەستی پێشێلکرد و فڕۆکەیەکی خرایە خوارەوە
پێت تورکیا ئاگربەستی پێشێلکرد و فڕۆکەیەکی خرایە خوارەوە
فابریکە کردنی ئەحمەد ئەلشرع
دوات فابریکە کردنی ئەحمەد ئەلشرع
پەیوەنیدر