لە ئاکامی شەڕی نێوان پاسەوانەکانی پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگادا، دوو پاسەوان برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناو بارەگای ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووکدا شەڕ لە نێوان پاسەوانەکانی ڕێبوار تەهای پارێزگار و ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگەکە ڕوویدا.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند پاسەوانەکان بە مست لە یەکیانداوە، بەڵام هەندێک سەرچاوەی دیکە باس لەوە دەکەن کە تەقەشی تێکەوتووە و بە هۆیەوە دوو پاسەوان برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی شەڕەکەش بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک بە یاوەری هێزێکی ئەمنیی چوونە شوێنی ڕووداوەکە و فەرمانبەرانی پارێزگایان ناردەوە.