ڕۆژئاوای کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ کرانەوە بەڕووی سووریا دەرکرد



خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان بڕیاری دا باج و گومرگ لە نێوان ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی و ناوچەکانی دیکەی سووریا هەڵبگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی جێبەجێکاری لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیارێکی نوێی بۆ کرانەوە بە ڕووی سووریای دوای رژێمی ئەسەد دەرکرد. بە پێی بڕیارەکە لەمڕۆوە هەموو جۆرە باج و گومرگێک لە نێوان ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی و ناوچەکانی دیکەی سووریا هەڵوەشێندرانەوە.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی ڕایگەیاند، ئەم بڕیارەیان لە پەرۆشییان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و لە سۆنگەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە داوە کە ڕووخانی کە ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەدی لێکەوتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر بە هۆی گەمارۆکانی ڕژێم و ئەو دۆخە نائاسایی و ئەمنییەی لەئارادابوون باج و گومرگیان بەسەر جموجۆڵی بازرگانیی نێوان ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی و ناوچەکانی دیکەی سووریادا سەپاندووە.

ئەقڵ و دیکتاتۆر
پێت ئەقڵ و دیکتاتۆر
هۆشداری دەدرێتە ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە
دوات هۆشداری دەدرێتە ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە
پەیوەنیدر