76ساڵ تێدەپەڕێت  بەسەر کۆچی دوایی فایەق بێکەس



ئەمڕۆ 76 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی فایەق بێکەس کوڕی عبداللە بەگ شاعیری گەورەی کورد.

فایەق بێکەس کوڕی “عبداللە بە‌گ”ی کوڕی “کاکە حە‌مە‌”ی کوڕی “ئە‌لیاسە قۆجە‌”یە، بنچینە‌ی بنە‌ماڵە‌یان لە قە‌ڵاچوالانە‌وە ھاتووە‌تە سلیمانی  و خۆی لە 1950 دا لە سیتە‌ک ھاتووە‌تە ژیانە‌وە ئە‌وساتە‌ش سیتە‌ک سە‌نتە‌ری “شارباژیر” ‌‌‌‌‌‌بووە.

عبدوڵڵا بە‌گی باوکی لە‌وێ “تابوور ئاغاسی” بووە،لە دایکیشیە‌وە لە بنە‌ماڵە‌ی ئاغە‌لە‌رە‌کانی سلێمانییە.

ساڵی یە‌کە‌م‌ و دووھە‌می تە‌مە‌نی لە سیتە‌ک بە‌سە‌ربردووە‌و، پاشان ماڵیان ھاتووە‌تە‌وە ‌سلێمانی و لە تە‌مە‌نی سێ  ساڵایدا ئاوە‌ڵە‌ی دە‌رداوە،ھە‌ر بە مناڵی باوکی لە حوجرە‌ی فە‌قێ خستوویە‌تیە‌ بە‌ر خوێندن.

لە ١٩١١دا باوکی بە ئیشی میری نێرراوە بۆ خانە‌قی و لە‌وێوە‌ بۆ بەغداد لە بە‌غداوە ئە‌نێرێ بە دوای ماڵ ‌و مناڵە‌کە‌‌یدا و ئە‌یانباتە‌ ئە‌وێ‌ ،  پاش ساڵێک خۆی چووە بۆ توورکیا  و ئە‌وانی لە بەغداد بە‌جێھێشتووە.

ئیتر فائق باوکی نە‌دیوە‌تە‌وە، ھە‌ر لە‌و ماوە‌یە‌دا حە‌مە‌ سە‌‌عیدی برا گە‌ورە‌ی لە ئاوی دە‌جلە‌دا ئە‌خنکێ و دوابە‌دوای ئە‌و دایکیشی کۆچی دوایی دە‌کات و فایق ئە‌کە‌وێتە‌ لای خاڵی، ئە‌ویش‌ پاش چە‌ند مانگێک ئە‌مرێ ‌و فایق ‌‌و تاھیری برای ‌بچووکی بە بێکە‌سی ئە‌مێننە‌وە.

ئە‌و ساتە‌ی جەنگی جهانی یەکەم   ھە‌ڵدە‌گیرسێت، ڕێی ھاتوچۆی نێوان بەغداد وسلێمانی دە‌گیرێت، “حاجی ئە‌مینی کاکە حە‌مە‌”ی مامی لە‌ سلێمانییە‌وە ئە‌نێرێتە‌ لای “حاجی عە‌لی ئاغا”، ئە‌وە‌ی لە‌ بەغداد بووە، کە‌ چاودێری فایق ‌و براکە‌ی بکات و ھە‌ر میراتێکیان لە باوک ‌و دایکیانە‌وە بۆ مابێتە‌وە بۆیان خە‌رج بکا، ئە‌ویش ئە‌یانداتە دە‌ستی “حە‌بە‌خان” ناوێک، ئە‌وە‌ی خێزانی ئە‌فسە‌رێکی خە‌ڵکی سلیمانی بووە‌ و لە بەغداد دانیشتووە.

ژنە‌کە‌ش مە‌ردانە ئە‌یانخاتە ژێر باڵی بە‌زە‌ییی خۆی ‌و وردە وردە پێیشیان ئە‌خوێنێ، دوو سێ ‌ساڵێک بە‌م جۆرە ژیان بە‌سە‌ردە‌بە‌ن.

لە ١٩١٧دا کە‌ساسییە‌کی زۆریان تووش دە‌بێ. لە ١٩١٨دا حە‌بە‌ خان ئە‌یانباتە‌وە بۆ سلێمانی بۆ لای “حاجی ئە‌مین”ی مامیان.

فایق لە سلیمانی  ئە‌خرێتە‌ قوتابخانە ‌و لە پۆلی سێھە‌مدا وە‌رئە‌گیرێ‌ و تا ساڵی ١٩٢٣ لە‌سە‌ر خوێندن بە‌ردە‌وام دە‌بێت.

ھە‌موو ساڵێ بە یە‌کە‌م دە‌رئە‌چێ، لە‌و ساڵە‌دا لە‌سە‌ر ئارە‌زووی مامی ئە‌چێتە‌ قوتابخانە‌ی “علمیە‌” لە کەرکوک، بە‌ڵام بۆی ڕێناکە‌وێ لە‌وێ بخوێنێ، ئە‌چێتە‌ بەغداد و ساڵی ١٩٢٤ – ١٩٢٥ لە “دار العلوم” بە‌سە‌رئە‌با، لە‌وێش لە‌بە‌ردە‌م بژێوی ژیانی خۆی و لە ساڵی ١٩٢٦ – ١٩٢٧دا ئە‌گە‌ڕێتە‌وە بۆ سلیمانی لە‌وکاتە‌دا سلێمانی تە‌نھا پۆلی یە‌کە‌می ناوە‌ندیی تیا بووە، ناچار تێی ئە‌چێ.

لە‌و ساڵانە‌دا تە‌نگوچە‌ڵە‌مە‌ی ژیان ناچاری ئە‌کا دوکانێکی جگە‌رە‌چێتی بکاتە‌وە، بە‌ڵام ئە‌مە‌‌ش سە‌رناگرێ ‌و دە‌ستدە‌کات بە جگە‌رە ‌و شقارتە فرۆشتنی دە‌ستگێڕی و پاشان پە‌نا ئە‌باتە بە‌ر “ئە‌شغاڵ” و بە ڕۆژانە لە ڕێگای عە‌ربە‌ت ئیش ئە‌کاو چە‌ند مانگێک لە‌سە‌ر ئە‌م ئیشە دە‌بێت.

لە ١٩٢٨دا بۆ ماوە‌ی چە‌‌ند مانگێک لە هەولیر ژیاوە،لە‌‌و سە‌ردە‌مە‌دا خوالێ‌خۆش‌بوو “قالە‌ی ئایشە‌ خان” ئە‌ندازیاری ئە‌شغاڵ بووە ‌و سە‌رپە‌رشتی کردنە‌وە‌ی ڕێگای هەولێر – ڕە‌واندز – ڕایاتی کردووە، بێکەس دۆستی لە ئە‌شغاڵ دامە‌زراندووە‌.

ھە‌ر لە‌و ساڵە‌دا بێکەس ئە‌بێ بە مامۆستای “زانستی” و لە ١٩٢٩دا ئە‌بیستێ باوکی لە مە‌رعە‌ش لە توورکیا مردووە، لە ساڵی ١٩٣٠دا بە ھە‌ر دە‌ردی ‌سە‌ریە‌ک بووە بە‌دوای میراتی باوکیا ئە‌چێ بۆ توورکیا ھە‌ر لە‌و ساڵە‌دا بە نائومێدی ئە‌گە‌ڕێتە‌وە.

ھۆنراوە‌ بە‌ناوبانگە‌کە‌ی “ئە‌ی وە‌تە‌ن مە‌فتوونی تۆم…”ی لە ناو بە‌ندینخانە‌دا نووسیوە‌تە‌وە

ئە‌و ساتە‌ی لە‌ بە‌ندینخانە‌ دێتە‌ دە‌رە‌وە، قوتابخانە‌یە‌ک ئە‌کاتە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی وانە‌ی تێدا بڵێتە‌وە ‌و پێی بژی،لە ١٩٣٣دا میری وە‌ر‌ئە‌گرێ بە مامۆستا ‌و ئە‌ینێرێتە‌ مۆرتکە‌ی بازیان ‌و پاشان ئە‌ینێرێتە‌ تە‌وێڵە‌.

لە ھاوینی ١٩٣٥دا لە‌گە‌ڵ کۆمە‌ڵە مامۆستایە‌ک، لە‌وانە‌ش یە‌کێکیان مامۆستا گۆرانی شاعیری بە‌ناوبانگ بووە، بە‌شداری لە کۆرسێکدا کردووە لە بە‌غدا بۆ مامۆستایان ئامادە‌ کراوە، بێکەس لە‌و سە‌ردە‌مە‌دا مامۆستای قوتابخانە‌ی سە‌رە‌تایی بازیان بووە.

لە ساڵی ١٩٣٧دا لە وزە‌ی میریدا نامێنێت، مامۆستایە‌کی چاو نە‌ترسی وە‌ھا لە سلێمانیدا ھە‌بێ گیانی خە‌بات ‌و کوردایە‌تی بڵاوبکاتە‌وە، دووری ئەخانەوە بۆ حیللە‌ و پاش ساڵێک ئە‌ینێرێ بۆ عە‌مارە،بە‌ڵام بێکەس ڕازی نابێت بچێ و دە‌ست لە ئیشە‌کە‌ی ھە‌‌ڵئە‌گرێ‌ و دێتە‌وە سلیمانی لە‌وێش قوتابخانە‌یە‌ک ئە‌کاتە‌وە تا ١٩٤١ وانە‌ی تێدا ئە‌ڵێتە‌وە.

ئە‌نجا ئە‌یکە‌نە‌وە بە مامۆستای قوتابخانە‌کانی میری ‌و تا دوایی ساڵی ١٩٤٨دا لە قە‌رە‌داغ ‌و سلێمانی ‌و سورداش‌ و ھە‌ڵە‌بجە‌ مامۆستا ئە‌بێ.

بێکەس جگە‌ لە زمانی کوردی ، عەرەبی وفارسی و تاڕادە‌یە‌کئینگلیزیشی زانیوە‌، بە‌تایبە‌تی لە عە‌رە‌بیدا دە‌سێکی باڵای ھە‌بووە.

بێکەس دوو ژنی ھێناوە‌، یە‌کە‌میان لە ساڵی ١٩٣٥دابە‌ڵام ‌پاش ساڵێک بە نە‌خۆشی دە‌ردە‌باریکە کۆچی دواییکردووە ‌و مردنە‌کە‌ی کارێکی زۆری کردۆتە سە‌ر دە‌روونی بێ‌کە‌س ‌و وای لێکردووە ماوە‌یە‌ک گۆشە‌گیری ببێت.

لە‌ ژنی یەکەمی کچێک و لە ژنی دووھە‌می کە ناوی «شەفیقە سەبیح» بووە دوو کچ ‌و کوڕێکی بووە، کوڕە‌کە‌شی شاعیری گە‌ورە‌ی کورد شێرکۆ بێکەس بووە.

فایەق بێکەس شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بووە و دژی بێگانە پەرستی بوو، لە سەردەمی خۆیدا پاش خانی و حاجی قادر، یەکێک لە ئاڵاھەڵگرانی نیشتمانپەروەری بووە.

ھۆنراوەی بیست و حەوت ساڵەکەی کە تێیدا ڕووی دەمی لە داگیرکەرانی کوردستانە، یەکێک لە ھەرە هۆنراوە باناوبانگەکانی.

لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨دا کۆچی دواییی کرد.

ئەمەش یەکێکە لە بەرهەمە شیعرییەکانی فایەق بێکەس

ئە‌ی وە‌تە‌ن مە‌فتوونی تۆم

ئە‌ی وە‌تە‌ن مە‌فتوونی تۆم شێوە‌تم بیرکە‌وتە‌وە وە‌ختی بە‌ندەییو ئە‌سارە‌ت پێ بە تە‌وق ‌و کۆتە‌وە
من لە زیکر و فیکری تۆ غافڵ نە‌بووم، وا تێنە‌گە‌ی حە‌پس و تێ‌ھە‌ڵدان‌ و زیللە‌ت تۆی لە بیر بردۆتە‌وە
بە‌و خوایە‌ی بێ‌شە‌ریک ‌و لامە‌کان‌ و واحیدە عە‌شقی تۆ نە‌وعێ لە دڵما ئاگری کردۆتە‌وە
ئاگرێکی ‌وا ھە‌زار ساڵ ئاوی بڕژێنیتە سە‌ر قە‌ت گڕو کڵپە‌و بڵێسە‌ی تا ئە‌بە‌د نە‌کوژێتە‌وە
باسی مە‌حزوونی و کە‌ساسیی خۆت نە‌کە‌ی توخوا وە‌تە‌ن چونکە بە‌و باسە برین‌ و زامە‌کە‌‌م ئە‌کولێتە‌وە
ماتە‌مینی تا بە‌ کە‌ی، دە‌ی پێکە‌نە‌ و سە‌ر ھە‌ڵبڕە موفتە‌خیر بە، شوھرە‌تت وا عالە‌می گرتۆتە‌وە
نە‌گبە‌تی لاچوو، سە‌عادە‌ت بۆتە پشتیوانی تۆ کە‌وکە‌بی بە‌خت‌ و فریشتە‌ت بە‌رزە، ئە‌درە‌وشێتە‌وە
گە‌رچی بە‌ینێکە زە‌لیل‌ و دیلی دە‌ستی زاڵمی نۆبە‌تی شادیتە ئە‌مجا ناحە‌زت لێک‌ بێتە‌وە
لافی میللییە‌ت بە‌ دە‌م لە‌م عە‌سرە‌دا کە‌ڵکی نییە ڕۆژی ھە‌وڵە، ھە‌ر بە ھیممە‌ت گۆی ھونە‌ر ئە‌برێتە‌وە

 

 

 

ناتانیاهۆ بڕیاری دا سوپای ئیسرائیل لە سووریا نەکشێتەوە
پێت ناتانیاهۆ بڕیاری دا سوپای ئیسرائیل لە سووریا نەکشێتەوە
ئەمریکا: کار بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە دەکەین
دوات ئەمریکا: کار بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە دەکەین
پەیوەنیدر